ســـــه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له كونسوڵى گشتيى هۆڵه‌ندا كرد
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئا‌دريان ئاسلشتاین كونسوڵى گشتيى هۆڵه‌ندا له هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه، له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێگه ديپلۆماسییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكييه‌كان، هاوڕا بوون.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، باسيان له چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش كرد.
