ستراتیژیەتی سیاسەتی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە؟

 ستراتیژیەتی سیاسەتی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە؟

 

 

بەڕون و ئاشکرا ئەمەریکا دەیەوێت هەژمونی ئێران بەسەر عێراقەوە ببڕێت. سەردانی بەڕێز جەنابی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا لە کاتێکدا بوو. سەرۆکی ئەمەریکا بەڕێز ترەمپ سەردانی بەرەی ئەمەریکای کرد کە چەند دەوڵەتێکی عەرەبی لە کەنداوو ئەوانیش هەمان مەترسیان لە ئاژاوە گێڕی تایفی و مەزهەبی هەیە و پەیوەندیە تایفیەکانی عێراق و ئێران بە ناتەندروست دەزانن.  دوا بەدوای سەردانی سەرۆک ترەمپ بۆ کەنداوو بەڕێز جەنابی کاک مسرور بارزانی سەردانی ئەمەریکای کرد بۆ واژۆ کردنی گرێبەستە کانی وزەی نەوت و غاز. لەگەڵ دوو گەورە کۆمپانیای ئەمەریکا. هەنگاوێکی ئەرێنی تەندروست لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە بۆ ئێستا و ئایندە. ئەمە شەرعیەت پێدانێکی ڕەوای مافی گەلی کوردە. پرۆسەکە زۆر زوو لە لایەن دژە  و بە کرێگیراوەکان کە چاویان  پێشکەوتنەکانی هەرێم نابینێ تانەی لێدرا و شپرز بوون.  ئەمەریکا پێشتر زۆر ڕێگایان بەکار هێنا تاکوو دەستی ئێران ببڕن لە عێراق. بەڵام ئێرانیەکان بە هەر دوو دەست ئەم پاروە چەورەیان گرتووە و نایانەوێت بە سوک و ئاسان دەستی لێ بەردەن. دەیانەوێت لەهەر تێوە گلانێکی وڵاتەکەیان عێراق لەگەڵ خۆیان بسوتێنن. ڕۆژ بە ڕۆژ هەڕەشە و گوشارەکان تا دێت زیاتر دەبن. ئەوەی ئێرانی هێشتوەتەوە بەرهەمە ناو خۆییەکانیەتی و لەگەڵ بەکار هێنانی عێراق بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە نەوتیەکانی و سپی کردنەوەی دراوو بۆی. لە ناو ئەم تەموو مژەی پەیوەندیەکانی عێراق و ئێران بە هەردوو لایان بەفیتی ئێران هەرێمی کوردستانیان لە قاڵب داوە. بۆ ئەوەی هەموو گەشە و پێشکەوتنێکی ڕابگرن. کارێکیان کردوە هەرێم تەنها چاو لە موچەبێت و بە ناردنی موچە لە زۆر مافی دیکە بێدەنگ بێت. لە کاتێکدا پاش ڕوخانی ڕژێمی ڕوخاوو. پشکی هەرێمی کوردستان لە داهاتی عێراق بە ڕێژەی ١٧% بوو دواتر کەم کرایەوە بۆ ١٢% پاش ئەوەش تەنها کرایە ناردنی مووچەی فەرمانبەران. لەوەش هەرمانگە و بەجۆرێ کێشە و ئارێشەیان بۆ ناردنی موچە دروستکردوە. ئەمانەش هەموو پێشێلکردنی دەستورە و هیچ کاریان پێ نەکردوە. ڕاگرتنی شایستە داراییەکان و ڕێک نەکەوتن بۆ فرۆشتنی نەوت و زۆر بابەتی دیکە. هەرێم دەبێت ئەم بازنە و تەوقانە بشکێنێت چونکە نایەوێت لەو ئاستەی کە هەیەتی دابەزێت ئێستا هەرێمی کوردستان وەک هەڵۆیەکی ئازاد باڵەکانی بەسەر چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا کراوەیە و چاودێری ڕوداوی نوێ و زیاتر ئەکات. هەرێمی کوردستان وەک کیانێکی فیدراڵی مافی خۆیەتی سازش لەسەر مافە دەستوریەکانی خۆی نەکات. ئەگەرچی عێراق هەوڵی کاڵ کردنەوە و لاواز کردنی قەوارەی هەرێم و مافەکانی دەدات و دەیەوێت لە چوارچێوەیکدا قەتیسی بکات. هەرێمیش پەل و پۆ بەرە و ئازادی و فراوانکردن و بەهێزبوون دەهاوێت. عێراق هەموو عەقڵی خۆی لە پاکێجی ئێراندا هەڵگرتووە و دەیەوێت بەو شێوە بژی فەرمان لە ئێرانە وە وەر بگرێت. کاتێک لە  ٢٠٠٣ڕژێمی عێراقیان ڕوخاند بۆ ئەوە نەبوو ببێتە بەشێکی ئێران. ویستیان دەوڵەتێکی دیموکراسی خاوەن بڕیار بێت هەڵوێستی خۆی هەبێت نەک ئەمەی ئێستا کە هەیە. نیگەرانی ئەمەریکا لەوە دایە هەرچی پاڵە پەستۆ دەکەن لە ڕێگری ئێران بۆ دەستێوەرنەدان و بەتاڵان برنی خێرو داهاتی عێراق سودی نیە دروستکردنی گروپی توندڕە و بۆ ناسەقامگیری عێراق و دورخستنەوەی کێشە لە خۆی بوەتە سەرێشەیەکی بێزار کەر. کەواتە ڕێڕەوی سیات لەعێراق بەدڵی ئەمەریکا نیە. هەرچی هەوڵی دا چەکی گروپەکانی سەر بە ئێران داماڵن یا تێکەڵی سوپایان بکەن ئەمەش نەیان توانی. چونکە سەرکردایەتیەکی کارتۆنی لاواز وەک هەیکەل عێراق بە ڕێوە دەبات بە سەرپەرشتی ئێران هەرێمیش نایەوێت بچێتە ژێر ڕکێفی ئەو خۆ بەدەستەوە دانە.     لە میانەی ساڵانی ڕابردوو  دەستەڵاتی شیعە لە عێراقدا نەیانتوانیوە  حوکمێکی دادپەروەرانە بکەن  و بێ لایەنبن.  زۆر نزیکە باجی هەڵەکانیان دەدەنەوە.   

 

: ٣/٦/٢٠٢٥


 

Top