لە هەولێر پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (ئیندیماج) كرایەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 18/5/2025 لە هۆڵی گەلەری میدیا لە شاری هەولێر پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (ئیندیماج) كرایەوە كە 15 هونەرمەندی شێوەكاری دەرەوەو ناوەوەی عێراق تێیدا بەشدارن.
پێشانگەكە لەلایەن (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (خەسرەو جاف)ئەندازیار و نووسەر و توێژەر,وە بە ئامادەبوونی (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەردۆستان كرایەوە.
پێشانگەی هاوبەشی (ئیندیماج) كۆكەرەوەی ستایڵ و ڕەنگەكانی هونەرە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیرۆكە و ڕوانگەكان و زمانی هونەر لە نێو هونەرمەندانی بەشداربوو,ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ تاوەكو ڕێكەوتی22/5/2025 كراوە دەبێت,ڕۆژانە كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ,وە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 6ی ئێوارە بەڕووی هونەردۆستان و سەردانكەراندا كراوە دەبێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
