سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران

سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران

 

 

 

هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی، " دوو هاووڵاتیی ئێرانی بە ناوەکانی محەممەد ڕەزا سەدیقی سابر و ئەحمەد حەقیقەت تەلەب"، لەگەڵ کۆمپانیای "تەکنۆلۆژیای ئایەندەی پویا پارس" کە دەکەوێتە ناوچەی پیشەسازی شەمس ئابادی تاران، خرانە لیستی سزاکانەوە.

کۆمپانیاکە بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری تەکنەلۆژیای هەستیاردا کەوتۆتە ئامانجی سزاکان.

شایانی باسە کە تاکەکانی سزادراو سەرقاڵی چالاکییەکانن کە بە شێوەیەکی بەرجەستە بەشدارن لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ یان مەترسی ئەو جۆرە بەشداریکردنەیان هەیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top