نێچیرڤان بارزانی: لە دڵەوە و بە گەرمیی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆکی خۆشەویست دەکەم

نێچیرڤان بارزانی: لە دڵەوە و بە گەرمیی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆکی خۆشەویست دەکەم

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "لە دڵەوە و بە گەرمی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆکی خۆشەویست دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەمڕۆ و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو."

یانەی دهۆک ئەمشەو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادسییەی کوێتی بردەوە و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەرکەوتنەکەی یانەی دهۆک رایگەیاند، "ئەوان بەم سەرکەوتنە و بەم یارییە جوانە، دڵی هەموومانی لە کوردستان و سەرانسەری عێراق خۆش کرد. ئێمە هەموومان شانازی بە یانەی دهۆک ئەم سەرکەوتنە دەکەین."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە تەواوی یاریزان و بەرپرسانی یانەکە دەکات و دەڵێت، "ئەوان جێگەی سوپاسی کوردستان و هەموو عێراقن."

نێچیرڤان بارزانی هیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ یانەکە دەخوازێت و دەڵێت،"هەر بژین، هەر هەبن و هەر سەرکەوتوو بن."

یارییەکە لە شاری دهۆک بەرێوەچوو و تیایدا دەیان هەزار هاندەر لە یاریگەکە ئامادەبوون و پشتیوانیان لە یانەکە کرد.

پێش یارییەکەش بەرپرسانی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ یانەکە دەربڕی.

Top