هۆتێل ڕۆناڵدۆ له مەغریب ئاگری گرت

هۆتێل ڕۆناڵدۆ له مەغریب ئاگری گرت

 

 

 

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئاگرێکی کتوپڕ لە هۆتێلەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە مەغریب کەوتۆتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، ئاگرێکی کتوپڕ لە هۆتێلەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە مەغریب کەوتەوە و ئەمەش نیگەرانی زۆری دروستکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، کارمەندانی فریاکەوتن بەخێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

هۆتێل Pestana CR7 کە لە ساڵی ٢٠٢٢ کراوەتەوە، یەکێکە لە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی بازرگانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی.

ڕۆناڵدۆ کە ئێستا یاری بۆ یانەی ئەلنەسری سعودیە دەکات، لە چوارچێوەی ئیمپراتۆریەتی بازرگانییەکەیدا هۆتێلەکەی کردەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top