حوكم و جۆرەكانی كوشتن لە ئیسلامدا

حوكم و جۆرەكانی كوشتن لە ئیسلامدا

(*)

وەكو لەلای هەمومان مەعلومە كوشتنی مرۆڤ لە لایەن مرۆڤەوە لە سەرەتای دەستپێكی ژیانی مرۆڤ ئەم كارە قێزەونە دەستی پێكردووە، كە لە نێوان كوڕەكانی ئادەم (علیە السلام ) ڕوویداوە كە قابیل هابیلی كوشتوە، دواتر ئەم جۆرە ستەمە لە نێوان مرۆڤەكان بەردەوام بووە تاكو ئەمڕۆ، تاوەكو مرۆڤ مابێ ئەم ستەمە گەورەیەش بەردەوام دەبێت .
لە شەرعدا چوار جۆر كوشتن بوونی هەیە، ئەوانیش ئەمانەن:
1_ (القتل العمد ) كوشتنی بە ئەنقەست .
2_(القتل شبه العمد ) كوشتنی وەكو بەئەنقەست .
3 _ (القتل الخطا ) كوشتنی بەهەڵە .
4_( القتل القضاء والقدر)كوشتن بە قەزا و قەدەر.
كوشتنی بە ئەنقەست واتا كوشتن بە ئامێرێك كە بۆ كوشتن بە كاردێت و بەنیەتی كوشتن لە كەسی بەرامبەر بدات، یان بە ئۆتۆمێل بەسەری بكەوێت یان بیسوتێنێت یان بیخنكێنێت یان بە هەر جۆرێكی دیكەی كوشتن.
كوشتنی وەكو بە ئەنقەست ئەوەیە كە كەسێك دەیەوێت كەسێك بترسێنێت بەڵام نیەتی كوشتن نییە، بۆ نموونە پاڵی پێوە دەنێت و كەسەكە بەردەبێتەوە و سەری بەر زەوی دەكەوێت و دەمرێت یان بەردێكی بچووك لەسەری دەدات و دەمرێت یان پاڵی پێوە دەنێت و بەردەبێتەوە ناو ئاو یان ئاگر كەسەكە دەمرێت، ئەوە وەكو بە ئەنقەستە بەڵام مەبەستی كوشتن نەبووە.
كوشتنی بە هەڵە، ئەوەیە كەسێك تەقە لە شتێك دەكات بەر كەسێك دەكەوێت و دەمرێت یان ئاگرێك دەكاتەوە لە كونترۆڵ دەردەچێت و كەسێك پێی دەسوتێت و دەمرێت.
قەزاو قەدەر ئەوەیە كەسێك دەبێتە هۆكاری مردنی كەسێك یان چەند كەسێك، كەسەكە هەوڵی كوشتنی كەسی نەداوە و كەسەكە نیەتی كوشتنی كەسی نییە، وەكو ڕووداوی هاتوچۆ یان كەسێك لە ژێر نەشتەرگەری بمرێت یان كرێكارێك لەسەر كار بمرێت و چەندین هۆكاری دیكە هەن كە پێی دەڵێن قەزاو قەدەر .
خودای گەورە دەفەرموێت ( أنه من قتل نفسا بغیر نفس أو فساد فی اڵارچ فكأنما قتل الناس جمیعا ) {المائدە:32}
واتە هەركەسێك كەسێكی دیكە بكوژێت بەبێ هیج هۆكارێك یاخود ئاژاوە و تاوان لەسەر زەوی بڵاو بكاتەوە، وەكو ئەوە وایە كە هەمو خەڵكی سەر زەوی كوشتبێت.
خودای باڵادەست لە ئایەتێكی دیكەدا دەفەرمووێت( ۆمَنْ ێقْتُلْ مُۆْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاۆُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِیهَا ۆغَچِبَ اللَّهُ عَڵیْهِ ۆڵعَنَهُ ۆأَعَدَّ ڵهُ عَژَابًا عَڤِیمًا ) [النسا‌و:93]،
واتە هەر كەسێك كەسێكی بڕوادار بە ئەنقەست بكوژێت ئەوە سزای دۆزەخە و هەتا هەتایە تێیدا دەمێنێتەوە، و خودای گەورە غەزەبی خۆی بەسەردا دەبارێنێت و نەفرەتی لێ دەكات، هەروەها ئەشكەنجەیەكی قورس و بەهێز چاوەڕێی دەكات.
هەروەها پێغەمبەرمان ( د.خ ) دەفەرموێت :
)لهدم الكعبە حجرا حجرا، أهون من قتل المسلم (
واتە كەعبەی پیرۆز بەرد بەبەرد بڕوخێنیت، ئاسانترە لە لایەن پەروەردگار لە كوشتنی كەسێكی موسوڵمان.
هەرەها پێغەمبەرمان دەفەرمووێت:
( لزوال الدنیا أهون عند الله من قتل مۆمن بغیر حق )
واتا هەموو دونیا تێكبدرێت و كاول بكرێت، ساناترە لە كوشتنی بڕوادارێك كە بە بێ هۆكار و بە ئەنقەست بكوژرێت.
رێگریكردن لە كوشتن لە چەند خاڵێك چڕ دەكريَتەوە كە بریتین لە مانە:
1/ دانانی كۆمەڵێك یاسا بۆ ڕێگریكردن لە دروست بوونی ئاژاوە و شەڕ .
2/ تۆڵەسەندنەوە ( القصاص ) هەركاتێك تۆڵەسەندنەوە لە بكوژ هەبێت ئەوا ڕێژەی كوشتن زۆر زۆر كەم دەبێتەوە، بەڵام بەداخەوە لە زۆرینەی وڵاتان كوشتنەوە و لە سێدارەدانی بكوژ نەماوە.
خودای گەورە لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت :

( ۆڵكُمْ فِی الْقِصَاصِ حَێاەٌ ێا أُولِی الْأَلْبَابِ ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ﴿١٧٩ البقرە﴾
واتا لە تۆڵەسەندنەوەدا ژیان هەیە، بەو مانایەی ئەگەر كەسێك كە خەڵكانێك بكوژێت و بێگومان بێت لەوەی كە ئەویش دەكوژرێتەوە ئەوا دەستی ناچێتە كوشتنی كەس .
بەداخەوە لە كوردستاندا كار بە یاسای لە سێدارەدان ناكرێت، بۆیە بەردەوام گوێمان لە ژن كوشتن و كۆمەڵكوژی دەبێت، لە بەرانبەردا بكوژ لە بەندیخانەكان وەكو دابەستی خزمەت دەكرێت، بۆیە ڕێژەی تاوانی كوشتن بەرەو زیادبوون دەڕوات، بەبۆچوونی من ئەگەر یاسای خودا جێبەجێ نەكرێت، ئەوا كارەسات ڕوو لە وڵاتەكەمان دەكات و كوشتن زۆر زیاتر دەبێت.

 

(*)

 كارگێڕی لقی هەولێری یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

 


 

Top