قاهیرە بەشکۆی یادی جەژنی نەتەوەیی میللەتی کورد نەورۆز لەخۆ دەکرێت

قاهیرە بەشکۆی یادی جەژنی نەتەوەیی میللەتی کورد نەورۆز لەخۆ دەکرێت

بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی و سەری ساڵی کوردی نەورۆز مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بە ئامادە بوونی چەندین کەسایەتی سیاسی و دیبلۆماتکار و ئەکادیمی و رۆژنامەنووس و میدیاکار و قوتابی، ئێوارە ئاهەنگێک و ئیفتاری سازکرد.
راوێژکار دکتۆرە رحاب خالید ڕاوێژکاری باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاراستەی گەلی کوردستان و عێراق کرد، هەروەها بە ناوی باڵیۆزی کۆماری عێراق لە قاهیرە دکتۆر قەحتان تەها خەلەف ئەلجەنابی و ئەندامانی باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە، پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی و شێرکۆ حەبیب بەرپرسی نووسینگەی پارتی لە قاهیرە کرد، دکتۆر ڕیهاب خالد ڕاشیگەیاند نەورۆز کە زیاتر لە سێ هەزار ساڵە یادی دەکرێتەوە، نوێنەرایەتی بەشێکی دانەبڕاوە لە میرات و ناسنامەی گەلی کوردمان، هێمای نوێبوونەوە، دووبارە لەدایکبوون، ئازادی و ڕزگاربوونە لە نادادپەروەری و ستەمکاری، لە چوارچێوەی خۆیدا بەهاکانی ژیان و ئاشتی و خۆشەویستی هەڵدەگرێت و دەیکاتە جەژنێکی هیوا و ژیانێکی نوێ تەنها سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێ نییە، بەڵکو هێمای خۆڕاگری و گەشبینییە، پەیامێکە کە هەڵگری هیوایە بۆ سبەینێیەکی گەشاوەتر، و گوزارشت لە ئیرادەی گەلانی ئازاد دەکات بۆ هەنگاونان بەرەو ئاشتی و خۆشگوزەرانی، هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کەوا عێراق بە فرەچەشنی کولتووری و نەتەوەیی خۆیەوە، ڕۆحی نەورۆز بە هەموو ماناکانیەوە بەرجەستە دەکات هەروەک چۆن بەهار لە دوای زستانەوە دێت، عێراقیش دوای هەموو تەحەددایەک، بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی هەنگاو دەنێت، لە سایەی هاوپشتی گەلەکەی لە هەموو پێکهاتەکانی لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی دیموکراسیدا کە ڕێز لە فرەیی دەگرێ و مافی هەموو هاوڵاتییانی زامن دەکات ئیلهام لە ماناکانی نەورۆز وەربگرە لە بنیاتنانی عێراقێکی یەکگرتوو و بەهێز و ئاوەدان و سەقامگیردا هیوادارین نەورۆز ٢٠٢٥ پڕ بێت لە ئاشتی و خۆشەویستی و سەقامگیری و پێشکەوتن.
دکتۆر حسێن ئەلهینداوی یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە وتارەکەی گوتی " جەژنی نەورۆز پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و لێبوردەیی و برایەتییە گەلی کوردستان ئاراستەی عێراق و هەموو جیهان دەکات. گەلێکی لێبوردە و لە کۆنەوە ڕێگای تێکۆشان و ئازادییان زانیوە و پەیامی ئاشتی بۆ هەمووان هەڵدەگرن. هەروەها سەرکردەکانی لە پێگەیەکی بەهرەمەندن کە لەگەڵ مێژووی ئەم گەلەدا دەگونجێت لە هەموو جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا.
شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر وێرای سوپاس و بەخێرهاتی ئامادە ب ووان، ئاماژەی بەوە کرد کەوا نەورۆز بە واتای "ڕۆژی نوێ" دێت، و سەرەتای جوانترین وەرزە، کەئەویش وەرزی بەهارە و لەم وەرزەدا کوردستان بەرگی سروشتی رەنگاو رەنگ دەپۆشێ، لەگەڵ بۆنی گوڵ و گولزاری سروشتی، و ئەو جەژنە مانای ئازادییە، نەهێشتنی دیکتاتۆریەت، بینای دیموکراسی و ئازادیی بیروڕا .ئێمە ئیلهام لێ وەردەگرین بۆ ماناکانی مرۆڤایەتی و ژیان.
بەرپرسی پارتی لە قاهیرە لە درێژەی وتەکەی گوتی ئێمە کاردەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و لێبوردەیی و بەها باڵاکان و ڕەتکردنەوەی ڕق و کینە و توندوتیژی و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی لە سەربنەماکانی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان بەڕێوەبچێت، ، کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە ڕۆحێکی بەرزی نەتەوەیی، و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و عێراقێکی فیدراڵی و دیموکراسی.
حەبیب دووپاتی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان کار بۆ لێبوردەیی و برایەتی لە نێوان هەموو عێراقییەکاندا دەکات، هەر لە دامەزراندنیەوە لە 16ی ئابی 1946ەوە بە سەرکردایەتی باوکی ڕۆحی گەلی کورد، مەلا مستەفا بارزانی نەمر خەبات بۆ ئەو ئامانجانە هەوڵ دەدات، و کوردستان بۆتە دوورگەیەک لە سەقامگیری و دیموکراسی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ژێر رێنمایەکانی سەرۆک بارزانی.
لە درێژەی ئاخاوتنەکەی ئاماژەی بەوە کرد کەوا پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی ٣٩ کورسی پەرلەمانە و خاوەنی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگی گەلی کوردستان بەمەش گەورەترین پارتە لەسەرانسەری عێراق.
لە لایەکی دیکەوە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە چەندین پیرۆزبایی پێگەیشت لە لایەن کەسایەتی و پارتە سیاسیەکان و کەسانی ئەکادیمی و راگەیاندکار پێگەیشت، شایانی باسە میدیاکانی وڵاتی میسر بەبایەخەوە هەواڵی ئەو یادەیان بڵاوکردەوە.

قاهیرە بەشکۆی یادی جەژنی نەتەوەیی میللەتی کورد نەورۆز لەخۆ دەکرێت
قاهیرە بەشکۆی یادی جەژنی نەتەوەیی میللەتی کورد نەورۆز لەخۆ دەکرێت
قاهیرە بەشکۆی یادی جەژنی نەتەوەیی میللەتی کورد نەورۆز لەخۆ دەکرێت
قاهیرە بەشکۆی یادی جەژنی نەتەوەیی میللەتی کورد نەورۆز لەخۆ دەکرێت
قاهیرە بەشکۆی یادی جەژنی نەتەوەیی میللەتی کورد نەورۆز لەخۆ دەکرێت
Top