هەستی نەتەوایەتی لەم نەورۆزەدا دەدرەوشێتەوە.

هەستی نەتەوایەتی لەم نەورۆزەدا دەدرەوشێتەوە.

ئەوەیە خەڵک و خاک و نیشتمان تامەزرۆی موحیبەتێکی گەرم و گوڕی کوردانیە.
کورد لێوان لێوە لە هەستی نەتەوایەتی هەندێ جار کاریگەری دەوروبەر. هەوڵدەدەن گەنجانی کورد بەهەڵە تێبگەیەنن یا بە هەڵیدا بەرن . هەرچەند دەگەڕێیتەوە لای زۆرینە ئەو هەستە نەتەوایەتیە لە ترۆپکی لوتکەدا ئەبینیت و هەستی پێ ئەکەیت. کورد کوردستانی خۆش دەوێت زمان و مێژوو فەرهەنگ و کەلتورو ڕەسەنایەتی خۆی خۆش دەوێت. هەمیشە شانازی بە جل و بەرگ و و داب و نەریتەکان دەکات و بەرز ڕایان دەگرێت. هەر مرۆڤێک خاک و نیشتمان و نەتەوەی خۆی خۆش نەوێت مانای ئەوەیە ڕەگی کورد بونی تیا نیە. هەموو گەل و نەتەوەیەک لە جیهاندا بە سپی پێست و ڕەش پێست بە ئاین و ئاینزای جیاواز پابەندە و خۆی بە دڵسۆزو خەمخۆر و ئەو ڕێچکەیە ئەزانێت کە لە باو باپیرانیەوە لەسەری ڕۆیشتون. ئێمەی کورد لە سروشت و خاک و ئاوێکی سازگار و بەها بەرزو پیرۆزیەکانی کۆمەڵگا و ڕێزگرتنی بچوک بۆ گەورە و ڕەوشت و ئەدەبی ئاخاوتنین. خاوەنی ئەو هەموو دانا و زانا و پسپۆڕیانەی هەیمانە خاوەنی چەندین سەرچاوەی مرۆیی و مێژویین کە جێگای شانازین بۆ ئەم گەلە. ناتوانیت لە بازنەی کورد بوون دەربچین ئەگەر کورد بین. کورد خاوەنی زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیری و مێژوو کەلتورو فەرهەنگ و میوزیک و توانا سازی خۆیەتی لە ڕوی میدیا و بڵاو کراوە و تەکنۆلۆژیا و کارگێڕیش بەهەمان شێوە لە گەشەی بەرچاو دایە. کورد لەهەموو گرنگتر ڕۆحێکی بەهێزی بەرگری و جوامێری و ئازایەتی هەیە کە جێگای شانازیە بۆ تاکی کورد. چەند خۆشە ئەم هەموو خەسڵەتە بەرزو پیرۆزانە. لە هزرو تواناکانی ئێمەی کورد دا هەیە بۆ یەکڕیزی و ئاشتی و ئازدی و پاراستنی خاک و نیشتمان بەکاریان بهێنین. هەمیشە یەک دەست و یەک دڵ بین. ڕۆژ دوای ڕۆژ کوردستان لە لوتکەی گەشەو پێشکەوتندایە

Top