هونەرمەند (رەمزی قوتبەدین) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاریی كردەوە
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 15/3/2025 ناوەندی حەوت ڕەنگە پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاریی بۆ هونەرمەندی شێوەكار (رەمزی قوتبەدین) سازكرد كە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام بێت.
ئەم پێشانگەیە شێوەكارییە بە ئامادەبوونی (نیاز نوری)نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و ژمارەیەك لە هونەرمەند و هونەردۆستان لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە لە شاری سلێمانی كرایەوە,لە پێشانگەكەدا هونەرمەندی بەشداربوو نوێترین بەرهەمە هونەرییەكان و دوا ئەزموونەكانی خۆی لە بواری شێوەكاریدا نمایش كرد,بڕیارە ئەم پێشانگەیە تاوەكو ڕێكەوتی 25/3/2025 بەردەوام بێت و ڕۆژانە لە دوو كاتی جیادا كراوە دەبێت,كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەۆر,وە كاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ تاوەكو 6ی ئێوارە كراوە دەبێت.
رەمزی قوتبەدین یەك لە هونەرمەندە دیارەكانی كوردە,ساڵی 1955ی لە شاری خانەقین لەدایكبووە,ساڵی 1975 ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی بەغدا بەشی گرافیكی تەواو كردووە,ساڵی 1982 تاوەكو 1990 دەبێت بە پێشمەرگە,ئەم هونەرمەندە بۆ سازدانی پێشانگەیەكی شێوەكاری ساڵی 1990 ڕوودەكاتە وڵاتی فەرەنسا كە لەو كاتەوە وڵاتی فەرەنسا دەبێتە سەنتەری بەهرەو كارە هونەرییەكانی,رەمزی قوتبەدین ئەو هونەرمەندە شێوەكارە كوردەیە كە لەسەر ئاستێكی باڵای هونەری فەرەنسی ناسراوەو لە چەند مۆزەخانەو گەلەرییەكی دیاری ئەو وڵاتە تابلۆكانی نمایش كراوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
