ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە تۆرۆنتۆ ١٢ کەس بریندار بوون
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کافێیەک لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا ١٢ کەس برینداربوون.
بەرپرسانی تۆرۆنتۆ ڕایانگەیاند: كە بریندارەکان دەست بەجێ گەیێنراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام باری تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
بە گوتەی ئەوان، تا ئێستا هێرشبەرەکە دەستگیر نەکراوە، هەروەها گەڕان بەدوای هێرشبەرەكە و لێكۆڵینەوە لەم ڕووداوە دەستی پێكردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
