هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە باشووری دیمەشق
ڕۆژی چوارشەممە ٢6ی شوبات، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی ناوچەکانی باشووری دیمەشق و پارێزگای دەرعایان کردە ئامانج.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم هێرشانە کە کۆگاکانی چەک و ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازییان کردۆتە ئامانج، کاردانەوەی توندی حکومەتی سوریای لێکەوتەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە، کە لە باشووری دیمەشق دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز بیستراوە و ئاگر لەو ناوچانەش کەوتووەتەوە.
هەروەها ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: کە لەم هێرشانەدا لانیکەم دوو کەس کوژراون.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە باشووری سووریا دەبێ بەتەواوی لە چەک داماڵین و بوونی هەر هێزێکی سەربازی یان گرووپێکی چەکداری پەیوەست بە حکوومەتی نوێی سووریا یان هاوپەیمانەکانی قبوڵ ناکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
