ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانییه فەلەستینیەکان
ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی لە یەک کاتدا تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی و ٦٠٢ زیندانی ئەمنی فەلەستینی بگۆڕنەوە.
گرووپی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێک کراوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی زیندانییە فەلەستینییەکان کە بڕیار بوو ئازاد بکرێن.
ئەم ڕێککەوتنە کە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجام بدرێت، دوابەدوای کۆبوونەوەی نێوان شاندێکی حەماس و بەرپرسانی میسری لە قاهیرە دێت.
بڕیار بوو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئیسرائیل زیندانیانی فەلەستینی ئازاد بکات، بەڵام بەهۆی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن حەماسەوە پڕۆسەکە ڕاگیرا.
گوڵان: سەردار خەلیل
