پێشانگەی هاوبەشی شێوەكاری (ئاسۆی هاودڵی)گەیشتە هەولێر
ئەگەرچی لە مانگی ڕابردوو لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئمنەسوورەكە لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی شێوەكاری سازكرد,ئەمڕۆ دووشەممە24/2/2025 لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر گەلەری ئایرین لە شاری تاران بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر بە شێوەیەكی هاوبەش پێشانگەی (ئاسۆی هاودڵی-2)سازكرد,كە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگارى هەولێر و (ئاریان سەڵاحەدین) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و(فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و پۆلێك لە هونەرمەند و هونەردۆستان، پیشانگەى هاوبەشى هونەرمەندانى ئێرانى لە ژێر ناونیشانى " ئاسۆی هاودڵی2 " کرایەوە.
لە ئەم پیشانگەیەدا 25 هونەرمەندی بە ئەزموونی شارەکانى ( سنە، تاران، مەشهەد، ئەسفەهان، و هەرات لە ئەفغانستان) بە کۆمەڵێك کاری هونەری هەمەچەشنی وەك نیگارکێشی و خۆشنووسی بەشداربوون,كارە هونەرییەكانی نێو ئەم پێشانگەیە تەواو لە یەكتر جیاواز بوون و هەر كارێك بە سەلیقە و شێوازێكی تایبەت بەرهەم هاتوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
