هونەرمەند(نەژاد عەزیز سورمێ) حەوتەمین پێشانگەی تایبەتی کۆلاجی كردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكەوتی 16/2/2025 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر,نووسەر و هونەرمەندی شێوەكار (نەژاد عەزیز سورمێ) حەوتەمین پێشانگەی تایبەتی خۆی كردەوە.
لە پێشانگەكەدا هەریەك لە بەڕێزان (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و (ئازاد لەشکری) بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاریی هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەند و هونەردۆستان ئامادەی كردنەوەی پێشانگەكە بوون.
هونەرمەند نەژاد عەزیز سورمێ لە پێشانگەكەیدا 46 تابلۆی کۆلاجی سەرسوڕهێنەری نمایش كرد,پێشانگەكە بۆ ماوەی 6 ڕۆژ بەردەوام دەبێت,هەروەها ڕۆژانە لە دوو كاتی جیادا كراوە دەبێت,كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ,وە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 5ی ئێوارە كراوە دەبێت.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
