سوودەكانی زەیتی زەیتون و سیر بۆ نینۆك

سوودەكانی زەیتی زەیتون و سیر بۆ نینۆك

زەیتی زەیتون و سیر تێكەڵەیەكی سرووشتین كە بۆ نینۆك بەسوودن، بەو پێیەی دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ بەهێزكردنی نینۆك و ڕێگریكردن لە شكان و چارەسەركردنی كەڕوو و هەندێ لە نەخۆشییەكان.

كەوچكێك زەیتی زەیتون و سیری ڕندەكراو: زەیتی زەیتون و سیرەكە بە باشی تێكەڵ بكە، بە تێكەڵەی زەیتەكە بۆ ماوەی ١٠ خولەك نینۆكەكانت مەساج بكە، گرنگی بە ناوچەی پێستی دەوروبەری نینۆكەكان بدە، تێكەڵەكە بۆ ماوەی ٣٠ خولەك لەسەر نینۆكەكانت بەجێ بهێڵە، پاشان بە ئاوی گەرم و سابوون بیشۆ.

 باشتر وایە هەفتەی ٢-٣ جار ئەم ڕێگەیە دووبارە بكەیتەوە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت.

زەیتی زەیتونی گەرمكراو: كەمێك زەیتی زەیتون لەسەر ئاگرێكی كەم گەرم بكە، بە بەكارهێنانی فڵچەیەكی نەرم یان پارچەیەك لۆكە، نینۆكەكانت بە زەیتەكە بۆ ماوەی ١٠ خولەك مەساج بكە، پێش خەوتن دەستكێشی لۆكە لەدەست بكە، هەروەها زەیتەكە لەسەر نینۆكەكانت بەجێ بهێڵە بۆ ماوەی شەوێك، بەیانییەكەی نینۆكەكانت بە ئاوی گەرم و سابوون بشۆ.

 باشتر وایە هەفتەی جارێك ئەم ڕێگەیە دووبارە بكرێتەوە.

Top