نهێنییەكانی جلوبەرگی زستانەی ساڵی 2024 بۆ بەرزنیشاندانی باڵای كورت

نهێنییەكانی جلوبەرگی زستانەی ساڵی 2024 بۆ بەرزنیشاندانی باڵای كورت

كێ لە خانمان هەوڵی دەركەوتنی باڵایەكی ڕێك و بێ كەموكووڕی نادات؟، بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ دەدەین ئەو مۆدێلانە هەڵبژێرین كە خزمەت بە ڕواڵەت و شێوەی جەستەی خانمان دەكەن.

 نوێترین مۆدە كە لەلایەن براندە نێودەوڵەتییەكانەوە لە كاتی پێشانگەی جلوبەرگی ئامادە بۆ زستانی ساڵی ٢٠٢٤ ئاشكرا كران، جەمپسوت (Jumpsuit) بوو لە نێو جلوبەرگی خانمانی باڵاكورتدا، چونكە جەمپسوت هەموو ئەو پێداویستییانە بۆ خانمانی باڵاكورت دابین دەكات كە یارمەتی بەرزنیشاندانی باڵا دەدەن، وەك ڕەنگێكی یەكسان و كەمەرێكی بەرز. ماركەی ئەلیزابێتا فرانچی (Elisabetta Franchi) بە دوورینێكی سەربازییەوە مۆدێلێكی ڕەشی جیاوازی پێشكەش كردووە، كە بە جەستەوە نانووسێت و سایزێكی ڕێك لەسەر شانەكان بە جەستە دەبەخشێت، كە لە كاتی پۆشیندا دەتوانیت بە پشتێنێكی قەبارە مامناوەند و لە هەمان ڕەنگ بیڕازێنیتەوە بۆ ئەوەی شێوەی باڵات دابەش نەبێت، هەروەها دەتوانیت جانتایەكی بچووك یان مامناوەند لەگەڵ جلەكاندا ڕێك بخەیت، بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجڕاكێش بێت.

Top