ئەم ڕەنگانە لە ژووری نووستنەكەتدا بەكار مەهێنە

ئەم ڕەنگانە لە ژووری نووستنەكەتدا بەكار مەهێنە

خراپترین ڕەنگ بۆ ژووری نوستن ئەوانەن كە هەست و سۆزە نەرێنییەكان دەورووژێنن، بەتایبەتی ڕەنگی سوور، كە بەگوێرەی كتێبخانەی نیشتمانیی پزیشكی، دەبێتە هۆی شەڕانگێزی و بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن و زوو هەڵچوون.

ڕەنگە گەرمەكانی دیكەی وەك پرتەقاڵی و زەرد، یارمەتیدەر نین بۆ خەوتن، هەروەها لە لایەكی دیكەوە لە كاتێكدا تاریكی هاندەری خەوتنە و سووڕی خەو و بەئاگاهاتنەوەی تاك ڕێك دەخات، ڕەنگی ڕەشیش لە ژووری نووستندا بە باش نازانرێت.

 بەگوێرەی كتێبخانەی نیشتمانیی پزیشكی، ڕەنگی ڕەش درێژیی شەپۆلی ڕووناكی بینراو هەڵدەمژێت، ڕەنگێكە نە فێنك و نە گەرمە، بەڵام ڕەنگە ڕەنگی ڕەش بەراورد بە ڕەنگی گەرم یان فێنك كەمتر هاندەر بێت و هەستی چالاكی كەمتر لە مرۆڤدا بەرهەم بهێنێت، سەرەڕای ئەمەش مرۆڤەكان ڕەنگی ڕەش بە هەست و سۆزە نەرێنییەكانەوە دەبەستنەوە، وەك: خەمۆكی، پەستی، توڕەیی و ترس.

وا باشتر دوور بكەویتەوە لە بۆیاخكردنی ژووری نوستن بە ڕەنگی تۆخ، وەك: قاوەیی، كە پەیوەندی بە هەستە ناخۆشەكانەوە هەیە، وەك دڵەڕاوكێ و دڵتەنگی، ئەو هەستانە كە ڕەنگە پێش خەوتن باری دەروونی ئارام نەكاتەوە.

Top