باشترین جۆرەكانی ئایلاینەر بۆ چاوی هەستیار

باشترین جۆرەكانی ئایلاینەر بۆ چاوی هەستیار

سەرەتا پێویستە بە جۆرە جیاوازەكانی ئایلاینەر ئاشنا بیت، كە هەندێكیان بەم شێوەیەن:

   ئایلاینەری قەڵەم: ڕەنگە یەكێك بێت لەو جۆرە ئایلاینەرانەی ماوەی مانەوەی زۆرە، چونكە بە هیچ شێوەیەك خراپ نابێت، تەنیا لایەنی نەرێنیی ئایلاینەری قەڵەم ئەوەیە كە پێویستە هەر جارێك بەكاری دەهێنیت، تیژی بكەیتەوە، بۆ ئەوەی هێڵی ئایلاینەری ورد و تەواو بەدەست بهێنیت.

   ئایلاینەری شل: ئەوپەڕی وردبینیت پێ دەبەخشێت لە بەكارهێنانیدا و یارمەتیت دەدات هێڵی ئایلاینەری زۆر تایبەت بەو قەبارەیەی ئارەزووی دەكەیت، درووست بكەیت، بەتایبەتی ئایلاینەری تەنك، لەگەڵ ئەوەشدا ئایلاینەری شل پێویستی بە دەستێكی زۆر جێگیر هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو دیزاینە ئایلاینەرە تەواو بكات كە ئارەزووی دەكەیت.

   ئایلاینەری جێڵ: لە دەفری بچووكدا بەردەستە لەگەڵ فڵچەی گۆشەیی، ڕەنگە سەرەتا بە كارێكی سەختی بزانیت، چونكە شێوازی بەكارهێنانی قورسە، بەڵام كاتێك فێری بەكارهێنانی بوویت، دەبێتە باشترین هاوڕێت، كە دەتوانرێت بەسەر هەموو پێڵوی چاودا بكرێت وەك بنەمایەك بۆ سێبەری چاو، یان بۆ تێكەڵكردن بە شێوازێكی دووكەڵاوی لە گۆشەی دەرەوەی چاودا.

 

Top