ڕێگەكانی پاراستنی پێست لە مەترسیی كاتی خۆگەرمكردنەوە لە زستاندا

ڕێگەكانی پاراستنی پێست لە مەترسیی كاتی خۆگەرمكردنەوە لە زستاندا

خۆگەرمكردنەوە لە وەرزی زستاندا ئاڵنگارییەكی گەورە بۆ پێست درووست دەكات و كاریگەریی نەرێنیی دەبێت، بەمەش پێست زیاتر ئامادەی وشكبوونەوە و توێژهەڵدان دەبێت، بۆیە پێویستە ڕۆتینی چاودێریی پێستت بگۆڕیت بۆ ئەوەی لەگەڵ كەشوهەوای ساردی زستاندا بگونجێت.

پێستی تەندرووست یارمەتیدەرە بۆ كاردانەوەی زیاتر بەرامبەر گۆڕانی كەشوهەوا و لە كاریگەرییەكانی تووشبوون بە كێشەكانی پێست، وەك وشكبوونەوەی پێست (پێستی وشك) یان ئەكزیما (خوران، وشكبوون، یان سووربوونی پەڵە یان برین لەسەر پێست) كەم دەكاتەوە، كە دەتوانێت لە توندترین بارودۆخدا جیاواز بێت بۆ پاراستنی پێست لە مەترسیی گەرم بوون لە زستاندا.

چەند ئامۆژگارییەك بۆ پاراستنی پێست لە كەشوهەوای سارددا

1- شێداركردنی پێستت.

2-دووركەوتنەوە لە ئاوی گەرم.

3-پێستت لە بەركەوتن بە با بپارێزە.

4- خواردنی تەواوكەری ڤیتامینD.

5-بە زەیتی سرووشتی پێستت مەساج بكە.

6-خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو.

7- شەوانە گەرمكەرەوەی وەك (سپلیت) بكوژێنەوە كە هۆكارە بۆ وشككردنەوەی شێ.

 

Top