چەند ئامۆژگارییەك بۆ ئەوەی بۆن لە وەرزی زستاندا بۆ ماوەیەكی زۆرتر بمێنێتەوە

چەند ئامۆژگارییەك بۆ ئەوەی بۆن لە وەرزی زستاندا بۆ ماوەیەكی زۆرتر بمێنێتەوە

• پێش لێدانی عەتر پێستت شێدار بكەرەوە، زستان پێستمان وشك دەبێتەوە، ئەمەش ڕێگرە لەوەی بۆن بۆ ماوەیەكی زیاتر بمێنێتەوە، لێرەدا شێداركەرەوە وەك چینێك لە نێوان پێستت و بۆنەكەتدا یارمەتیت دەدات بە مانەوەی بۆن بۆ كاتێكی زیاتر بمێنێتەوە، لەم نێوەندەشدا چەند جۆرێك لە بۆن هەن، وەك:

• EDP  یەكێكە لە نهێنییەكانی بۆنێكی درێژخایەن

ئەگەر سەیری پاكەتی بۆنەكان بكەیت، چەند وشەیەك بەدی دەكەیت وەك EDP، EDT، EDC كە هەر یەكەیان واتایەكی هەیە.

 كاتێك زستان نزیك دەبێتەوە (EDP Eau de Parfum) هەمیشە باشترین هەڵبژاردنە، چونكە ڕێژەیەكی زیاتری زەیتی سرووشتیی تێدایە، كە وا دەكات بۆ ماوەی ٦-٨ كاتژمێر بۆن بمێنێتەوە، لە كاتێكدا كە EDT Eau de Toilette بۆ ماوەی 2-4 كاتژمێر دەمێنێتەوە، EDC Eau de Cologne دوای 2 كاتژمێر كەم دەبێتەوە.

 • خوری بۆ ماوەیەكی زۆر بۆنەكەی دەهێڵێتەوە

خوری بۆن بۆ ماوەیەكی زیاتر دەهێڵێتەوە، بۆیە كاتێك پارچەیەكی خوری لەبەر دەكەیت، بەشێك لە بۆنەكە بپرژێنە بەسەر پێستتدا و جلەكانت لەبەر بكە، یان دەتوانیت ڕاستەوخۆ بۆنەكە بپرژێنیت لەسەر خورییەكە.

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

 

Top