چۆنیەتی لابردنی نینۆكی ئەكریلیك لە ماڵەوە بەبێ زیان

چۆنیەتی لابردنی نینۆكی ئەكریلیك لە ماڵەوە بەبێ زیان

لابردنی نینۆكی ئەكریلیك كارێكی ماندووكەر و كاتێكی زۆری دەوێت، پرۆسەیەكی مەترسیدارە، بەتایبەتی ئەگەر هیچ بیرۆكەیەكت نەبێت كە چی دەكەیت. شارەزایان پێشنیار ناكەن كە خۆت ئەم ئەركە ئەنجام بدەیت، چونكە هەر هەڵەیەك نینۆكی سروشتیت تێك دەدات. پێش ئەوەی بیر لە بەكارهێنانی ئەسیتۆن بكەیتەوە، ئەوە بزانە كە لابردنی نینۆكی ئەكریلیك لانی كەم كاتژمێرێك دەخایەنێت و سەبرێكی زۆری دەوێت. ئەگەر یەكەمجارە هەوڵی لابردنی نینۆكی ئەكریلیك دەدەیت، پێشنیار دەكەین كە پرۆسەكە زۆر بە هێواشی ئەنجام بدەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت بە درووستی ئەنجامی بدەیت.

 پرۆسەی لابردنی نینۆك بە ئەكریلیك چەند هەنگاوێك لەخۆدەگرێت كە بە وردی بۆتان ڕوون دەكەینەوە، ئەو ئامرازانەی كە پێویستت پێیان دەبێت بۆ لابردنی نینۆكی ئەكریلیك: بڕبەنی نینۆك گەردیلەی خۆڵ لەخۆدەگرێت، بۆیە پێویستە كەرەستەكان خاوێن بن.

هەنگاوەكانی لابردنی نینۆكی ئەكریلیك:

هەنگاوی یەكەم: شوێنێك هەڵبژێرە كە هەواگۆڕكێی باش بێت، چونكە بڕێكی زۆر ئەسیتۆن بەكار دەهێنیت، هەروەها ئەو مێزەی كە بەكاری دەهێنیت دەبێت داپۆشراو بێت، بۆ ئەوەی هیچ كام لە ڕووكارەكان پەڵە نەگرێت. خاولییەك بهێنە و بیكە بە دوو نیوە، پاشان پارچەیەك كلێنیكس لەسەر مێزەكە دابنێ، هەروەها پێویستە پەنجەرەیەكی نزیكیش بكەیتەوە یان پانكەیەك دابگیرسێنیت، چونكە ئەسیتۆن بۆنێكی بەهێزی هەیە.

هەنگاوی دووەم: تا دەتوانیت ئەكریلیكەكە كورت بكەرەوە، بە بەكارهێنانی نینۆكبڕ زیادەو درێژكراوەی نینۆكەكان ببڕە، نزیكەی دوو سانتیمەتر نینۆك بەجێ بهێڵە بۆ سەلامەتی. ئەمەش خێراترین و ئاسانترین ڕێگەیە بۆ بەدەستهێنانی نینۆكی درێژ و سرووشتی.

 هەنگاوی سێیەم: ئەگەر بۆیەی ئاسایی لەسەر نینۆكەكانت هەبوو، دەتوانیت بە ئەسیتۆن یان لابەری بۆیەی نینۆكی ئاسایی لای ببەیت، بەڵام ئەگەر بۆیەی جێڵت هەیە، جۆری زبر بەكار بهێنە.

 

 

Top