چۆن خۆت دەكەیتە كەسێكی شیرین و سەرنجڕاكێش
كەسایەتی و شێوەی مامەڵە كردنت هیچی لە جوانی و جوانكاریت كەمتر نییە، بۆیە تا چەند پەرە بە ئاستی كەسایەتی و شێوازی قسەكردن و گفتوگۆت لەگەڵ دەورووبەر بدەیت، پێگە و ئاستت بەرز دەكاتەوە و دەبیتە خاوەن كەسایەتییەكی بەرز و خوێنشیرین، ماوەتەوە بڵێن، چۆن وا دەكەیت كە كەسێكی شیرین و ڕووخۆش دەربكەویت، سەرەتا لەگەڵ كەسانی دەوروبەر دەمبەخەندە بە، هێندە نەبێت كە ببیە جێگەی گاڵتەجاڕی، هەروەها كەمیش نەبێت كە ڕوخسارت توند و توڕە دەربكەوێت، هەوڵ بدە كەسانی دیكە نەشكێنیتەوە و قسەت خۆش بێت، بێگومان ناكرێت لەگەڵ هەمووان وابیت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ سێ بەشی هاوڕێكان و كەسانی دەورووبەرت بەم چەشنە مامەڵە بكەیت، پێگەت جیاوازتر دەردەكەوێت، خوێن شیرین بوون و سەرنجڕاكێشیت ماوەیەكی كەمی پێویستە، بۆیە دەتوانی بە ماوەیەكی كورت خۆت بگونجێنیت، گرنگی بە پەیوەندییەكانت لەگەڵ كەسانی دەورووبەر بدە، هەوڵ بدە زووزوو هەواڵیان بپرسیت، دەستخۆشی و سوپاس و پێزانین، زیاتر پایەدار و كەسایەتیت سەرنجڕاكێشتر دەردەخات.
