ڕەنگ و شێوازی گەورە و بچووكی لێو
بۆ ئەوانەی حەز دەكەن لێویان توند و خشت خۆی نیشان بدات، چەندین ڕێگە هەیە، لەوانە: دەستكاری بە ڕێگەی نەشتەرگەری، وەك فیلەر و بۆتۆكس و توندكردنی بەشەكانی لێو، هەروەها بۆ ئەوانەی هەست دەكەن لێویان گەورەیە یان نێوانی لووت و لێویان زۆرە، دەتوانن بە ڕێگەی بۆیە و سووراو ئەو حاڵەتە چارەسەر بكەن، یان بە شێوەی سرووشتی و نەشتەگەری ئەو كارە بكە، بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لێویان پڕ دەربكەوێت دەتوانن سوراوە تۆخەكان هەڵبژێرن، توندكردنی لێو دەكرێ بە ڕێگەی لادانی خانەكانی پێست بێت، كە ئەوەش ماوەیەكی زۆری دەوێت بۆ چاكبوونەوە، كە بە گوێرەی خواستی دڵی خۆت بێت، بەهۆی ئەوەی لێو دەروازەی جوانیی ڕوخسارە، هەروەها ئەو ڕەنگانەی كە لێو بچووك یان گەورە دەردەخەن، زۆرن لەوانە: ڕەنگی پەمەیی، سوور، قاوەیی تۆخ، ئەوانە هەموو شێوەی لێو گەورەتر نیشان دەدەن، پرتەقاڵی و نیۆن و پەمەیی كاڵ، لێو بە بچووكی نیشان دەدەن.
