كاریگەرییەکانی کەشوهەوای وەرزی پایز لە سەر پێست
سەرباری جوانییەکانی وەرزی پایز و دیمەنە ئەفسووناوییەکانی، لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە کەشوهەوای وشکی پایز لە هەندێک ڕووەوە زیانی بۆ پێست هەبێت، بۆیە پێویست بە گرتنەبەری ھەندێک ڕێوشوێنی تایبەت و خۆپارێزی دەکات بەرامبەر هەندێک حاڵەتی وەک:
١- کەمبوونەوەی ڕادەی شێ لە هەوادا، کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی خورشت و سووربوونەوە و وشکبونی پێست.
٢- زیاتربوونی نیشانەی ئەکزیما لەوکەسانەی کە بەدەست نەخۆشیی ئەکزیماوە دەناڵێنن، بەتایبەت ئەوانەی ئەکزیمای جۆری چەوریان هەیە، لەم وەرزەدا بارودۆخیان خراپتر دەبێت و توشی توێشکی سپی و سووربوونەوەی پێست دەبن.
٣- هەندێک لە کەسانی نەخۆش کە لە هاویندا بەرەو باشی دەچن بە هۆی کاریگەریی تیشکی خۆرەوە، لەم وەرزەدا کە تیشکی خۆر لاواز دەبێت ڕەنگە بارودۆخیان بەرەوخراپی بچێت.
بۆ خۆپاراستن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشی ئەم وەرزە دەتوانین هەندێک هەنگاو پەیڕەو بکەین، وەک:
کەمکردنەوەی ماوەی خۆشتن و دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی ئاوی گەرم، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی چەوریی سەرپێست، هەروەها بەکارهێنانی لفکەش دەبێتە هۆی زیاتر داماڵینی ئەو چەورییەی کە لەسەر پێست هەیە، بۆیە زۆر گرنگە کە دوای خۆشتن کرێمی شێدارکەرەوە بە شێوەیەکی رۆژانە بەکار بهێنین.، بۆ پاراستنی پێست لە وشکبوونەوە.
