چۆن بۆ ماوەیەکی زیاتر بۆیە لەسەر نینۆک دەمێنێتەوە

چۆن بۆ ماوەیەکی زیاتر بۆیە لەسەر نینۆک دەمێنێتەوە

كاتێكی زۆر لە بۆیەكردنی نینۆكەكانت بەسەردەبەیت، بەڵام لەماوەی ڕۆژێك یان كەمتر لێدەبێتەوەو پیس و ناشیرین دەبێت جا بەهەر هۆكارێك بێت، ئەوەش شتێكی بێزاركەرە بەڵام، بۆئەوەی بۆیەی نینۆكت ماوەیەكی درێژتر بمێنێتەوە ئەم هەنگاوانە بۆ بۆیەی نینۆكت بەكار بهێنە:

١- نینۆكەكانت شێداربكەرەوە، ئەگەر نینۆكەكانت وشكن و زوو دەشكێن،  ئەوە بە دڵنیاییەوە بۆیەكەشی هەر زوو وشك دەبێتەوەو پێوەی نامێنێت، زەیتی سروشتی بۆ شیداركردنی نینۆكت بەكاربهێنە.

٢- سركەی سێو بدە لە نینۆكەكانت پێش بۆیەکردن، ئەمە وا دەكات بۆیەكە زووتر وشك ببێتەوەو ماوەیەكی زۆرتر پێوەی بمێنێتەوە.

٣- پێش ئەوەی بۆیە بدەی لە نینۆكت شووشەكە مەشڵەقێنە بۆ ئەوەی هەوا وەرنەگرێت، چونكە ئەوە وادەكات بۆیەكە زووتر لێببێتەوە.

٤- بۆیەكە بە چەند چینێكی تەنك لە نینۆكت بدە، چونكە ئەگەر بە ئەستووری لێی بدەی ئەوە كڵۆ دەبێت و زووتر لێدەبێتەوە.

٥- چاوەڕێبكە تا بۆیەكەت بە تەواوی وشك دەبێتەوە، بۆیەی نینۆك پێویستی بە شەش كاتژمێرە بۆ وشك بوونەوە بە تەواوی، ئەمە مانای وانیە تا شەش كاتژمێر دەست لە هیچەوە نەدەیت، بەڵام هەوڵبدە شتی ڕەقی بەر نەكەوێت.

٦- دوای بۆیەكردن دەستت مەخەرە بەر پانكەو موبەریدە بۆ وشككردنەوەی بۆیەكە، بەڵكو لێی گەڕێ‌ خۆی وشك ببێتەوە، چونكە بەو جۆرە هەوا وەردەگرێت و زووتر لێدەبێتەوە.

Top