چۆن خۆت لە شەرمكردن بە دوور دەگریت

چۆن خۆت لە شەرمكردن بە دوور دەگریت

زۆر جار بەهۆی شەرمەوە ئامانجێكت بۆنایەتەدی، بۆیە هەندێك جار پێویستە بەسەر شەرمدا زاڵ بیت، چونكە بێدەنگبوون و شكانەوە لەژێر ناوی شەرمدا زۆر جار دەبنە مایەی كێشە، بۆیە دەتوانیت ئەو دیوارە بشكێنیت و بەسەر ئەو گرفتەدا زاڵ بیت. دەكرێت لە ڕێگەی چەند ڕێنماییەكەوە بتوانیت لەو گرفتە خۆت ڕزگار بكەیت، بەم چەشنە: هەندێ جار كەسێك بە باشە باست دەكات، تۆش تووشی شەرم دەبیت، نابێت لەم كاتەدا بێدەنگی هەڵبژێریت، بەڵكو تۆش دەتوانی هەمان سیفاتی ئەو كەسە باس بكەیت، تاوەكو لە شەرمەكە ڕزگارت ببێت، كاتێك تووشی كەشێكی ناخۆش دەبیتەوە، دەتوانی ئەو كاتە بیر لە كارە باشەكانت بكەیتەوە، یان ئەو شوێنە بۆ ماوەیەك جێبهێڵە بە بیانوی هاتنی پەیوەندی یان تەلەفۆنكردنێكی بەپەلەت بۆ هاتووە، كاتێك پێویستت بە كەسێكە بۆ كارێك، شەرم مەكە و داواكارییەكەت بە شێوەیەكی جوان پێشكەش بكە، كاتێك كەسێك لە شوێنێك بە خراپە باست دەكات، یان هەڵە و كەتنەكانت بڵاو دەكاتەوە، دەتوانی لەگەڵ ئەوان بابەتەكە خۆشتر بكەیت، ئەگەر پێی بێزار نابیت، یان بڵێ تكایە باسی ئەو بابەتە مەكە.

Top