پێڵاوی بەرز و فلات لە ڕۆژی زەماوەند و ئاهەنگدا

پێڵاوی بەرز و فلات لە ڕۆژی زەماوەند و ئاهەنگدا

پێڵاوەكانی ڕۆژی زەماوەند گرنگن بۆ دەرخستنی جوانیی جەستە و شێوەی جلوبەرگ، بەهۆی ئەوەی پێڵاوەكان هەندێ جار دەردەكەون یان دەكەونە ژێر كراسی بووك، بەڵام بەرزی و نزمی جوانی بەژن و باڵات نیشان دەدەن، كە چ جۆرە جل و ئێكسسوار و پێویستی لە ڕۆژی ئاهەنگدا لەبەر بكەن، ئەمجارەیان دێنە سەر پێڵاوی بووكەخان، زیاتر لە ڕۆژی زەماوەند بووك پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێ دەكەن، تا بەژن و باڵایان بەرز و بەرچاو بێت، ئەوانەی باڵایان درێژە، تەنیا وەك مۆدەیەك لەپێی دەكەن تا جوانتریش شێوازی تاخمە جلی بووكی لێ دەربچێت. ئەوانە چەندین نموونەی پێڵاوی پاژنە بەرزی بووكانن، ئێوەی كچانیش دەتوانن یەكێك لەو شێوازانە لە ڕۆژی زەماوەنددا لە پێی بكەن، بەڵام دەبێ دڵنیا بیت لە شێوەی نەخش و ڕەنگی پێڵاوەكەت بیت، تا بە جوانی لەگەڵ كراسی بووك شیاو بێت، ئەگەر توانیت ئەو كارە بكەیت، بێگومان هەر خۆت بووكێكی شۆخ و شەنگ دەبیت لە ڕۆژی زەماوەنددا.

Top