پاککردنەوەی مایکرۆوەیف
مایکرۆوەیف، یەکێکە لە ئامێرەکانی چێشتخانە کە زیاتر لەلایەن ئەو کەسانەوە بەکاردەهێنرێت، کە کاری دەرەوەیان زۆرە و دەیانەوێت بە ماوەیەکی کەم خواردنەکەیان گەرم بکەنەوە٠
١- مایکرۆوەیف پێویستی بە خاوێن کردنەوە هەیە لە رێگای ئەم پێکهاتە سروشتیانەوە ، بۆ ئەوەی بەکتریا و میکرۆبی تێدا کۆنەبێتەوە و بۆ خواردنەکانت نەگوازرێتەوە، لیمۆیەک بهێنە بیکە بە دوو لەتەوە، ئینجا بیخەرە ناو ناو پاشان بیخەرە ناو مایکرۆوەیفەکەوە، بۆ ماوەی سێ خولەک، پاشان دەرگاکەی بکەرەوە و دوای پێنج خولەک بە قوماشێک بیسڕە.
٢- دوو کەوچکی گەورە پیکن پاودەر بخەرە ناو ئینجا بیخەرە ناو مایکرۆوەیفەکە پاشان دایگرسێنە بەپێی پێویست تا گەرم دەبێت، دەکرێت سێ خولەک بێت، هاوشێوەی خاڵی یەکەم پاش پێنج خولەک دەرگاکەی بکەرەوە و بیسڕە.
٣- سرکە رۆڵێکی باشی هەیە لە خاوێنکردنەوە، دوو کەچک سرکەی سپی بخەرە ناو کوپێک ئاوەوە پاشان بیخەرە ناو مایکرۆوەیفەکەوە، پاش گەرمکردن و دروستکردنی هەڵم، دەرگاکەی بکەرەوە و دوای پێنج خولەک خاوێنی بکەرەوە.
ئەم سێ پێکهاتەیە، بۆنی ناخۆشی مایکرۆوەیفەکە لادەبەن و لەهەمان کاتدا پەڵەکان خاوێن دەکەنەوە، بێگومان بەشی دەرەوەشی دەتوانیت هەر بە سرکە و ئاو خاوێن بکەیتەوە،، ئەگەر بتەوێت دوای سڕینەوە بریقە هەڵبێنێت، کەمێک زەیتی زەیتون بدە لە قوماشەکەت ، بەڵام بڕێکی زۆر کەم.
