هۆكارەكانی نۆرەی دڵ لە گەنجاندا

هۆكارەكانی نۆرەی دڵ لە گەنجاندا

ئەگەرچی زۆر كەس پێیان وایە كە نۆرەی دڵ Heart attack زیاتر لە بەساڵاچوواندا ڕوو دەدات، بەڵام لە گەنجەكانیشدا ڕوودەدات و لە زیادبووندایە. هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون بە نۆرەی دڵ لە گەنجەكاندا: نەخۆشیی شەكرە كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و بەرزبوونەوەی كۆلیستیرۆڵ و پەستانی خوێن زیاد دەكات، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات، بەتایبەتی كە هاوكات بێت لەگەڵ قەڵەوی و نەخۆشیی شەكرەدا، كێشی زیاد و قەڵەوی كە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیی دڵ و گرفتی تەندروستیی دیكە زیاد دەكات، خواردنەوەی ئەلكهول و بەكارهێنانی دەرمانە هۆشبەرەكان كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان Atherosclerosis لە تەمەنێكی زوودا، هۆكاری بۆماوە بۆ چەند حاڵەتێكی وەكو ناڕێكیی لێدانەكانی دڵ و بەرزیی ئاستی كۆلیستیرۆڵی بۆماوەیی، كە لە دایك و باوكەوە بۆ منداڵەكان دەگوازرێنەوە، كێشانی ڤەیپ كە دەبێتە ئەگەری تێكدانی چینی ناوپۆشی خوێنبەرەكان، هەروەها جگەرەكێشان كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ تا سێ هێندە زیاد دەكات.

 

Top