میوە گرنگەكانی سافكردنی پێست
میوە بەگشتی ڕۆڵی زۆر گرنگیان بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام هەندێك میوە سوودی تایبەتیان بۆ پێست هەیە، بۆنموونە پرتەقاڵ، سێو، شووتی، لیمۆ، مانگۆ، فەراولە، هەنار، مۆز، لەگەڵ كیوی كە هەر یەكێكیان تایبەتمەندیی خۆی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی پێست. پرتەقاڵ: سەرچاوەیەكی دەوڵەندە بە ڤیتامین C كە هاندەرە بۆ دروستبوونی پرۆتیی كۆلاجین لە پێستدا، كە ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ پاراستنی توانای لاستیكیی پێست. سێو: ڤیتامینەكانی A، C،E، ڕیشاڵ، ماددەی دەئۆكسان، لەگەڵ پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم لەخۆدەگرێت. شووتی: ڕێژەی ئاو تیایدا دەگاتە 92% و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی A، B، C. لیمۆ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ئەگەری تاریكبوونی پێست و زیپكە كەم دەكاتەوە. مانگۆ: بە شای میوەكان ناسراوە و یەكێكە لە باشترینی میوەكان بۆ سافكردنی پێست، چونكە دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسانی پۆلیفینۆلەكان و بیتاكارۆتین لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، E، C، K. شیلیك (فەراولە): ترشی سالیسیلیك و ترشەكانی ئەلفا هایدرۆكسی AHAs تێدایە كە ڕۆڵیان هەیە بۆ ڕێگرتن لە زیپكەی پێست هاوكات لەگەڵ چالاكیی دژەبەكتریا و دژەهەوكردندا. هەنار: گرنگە بۆ پاراستنی پێست لەزووپیربوون و كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی دژەئۆكسان و ڤیتامین و كانزا. مۆز: پۆتاسیۆم و ڤیتامین A لەخۆدەگرێت و ڕۆڵی هەیە بۆ پاراستنی شێداریی پێست. كیوی: زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ماددە دژەئۆكسانەكان، ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ پاراستنی شێداریی پێست و كەمكردنەوەی درەدانی چەوری.
