13 هۆكاری سورسووڕان

13 هۆكاری سورسووڕان

  هەستكردن بە سەرسووڕان Diziness بۆ ماوەیەكی كورت پاش مەشقێكی وەرزشیی توند یان ڕاستەوخۆ پاش هەڵسانەوەیەكی خێرا، بە ئاسایی هەژمار دەكرێت، بەڵام سەرسووڕان بە ڕدێژایی ڕۆژ لەوانەیە كە نەخۆشی لەپاڵەوە بێت. 13 هۆكارە باوەكەی سەرسووڕان بریتین لە: گرفتەكانی گوێی ناوەوە كە لەوانەیە هاوكات بن لەگەڵ تێكچوونی هاوسەنگی و هەماهەنگیی جووڵەكانی لەش، شەقەسەر كە هاوكاتە لەگەڵ هیڵنج و ڕشانەوە و هەستەوەری بە ڕووناكی، دابەزینی پەستانی خوێن كە هاوكاتە لەگەڵ لێڵبوونی بینین و هەستكردن بە ماندووبوون، كەمبوونەوەی سووڕی خوێن بۆ مێشك كە هاوكاتە لەگەڵ تێكچوونی بینین، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن كە هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە ناڕەحەتی و بێهێزیی گشتی، گرفتە دەمارییەكانی وەكو نەخۆشیی پاركینسۆن، زیانی لابەلای بەكارهێنانی چەند دەرمانێك، كەمخوێنی كە هاوكاتە لەگەڵ ساردبوونی دەست وپێیەكان، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش كە هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە تینووبوونی توند و بێهێزیی لەش، پەستی كە هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی لێدانەكانی دڵ و ئازاری گشتیی لەش، خۆربردن Heatstroke و هیلاكیی گەرما، سەرسووڕانی سەفەر یان ڕشانەوەی سەفەر Motion sickness، هەروەها هەستەوەری بە خۆراك بۆنموونە پاش خواردنی هێلكە، شیر، ماسی یان كاكڵە و چەرەزات.

 

Top