شاندی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگایی كه‌ركوك - گه‌رمیان, له‌گه‌ڵ پارته‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك كۆبوویه‌وه‌

شاندی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگایی كه‌ركوك - گه‌رمیان, له‌گه‌ڵ پارته‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك كۆبوویه‌وه‌

شاندی بەشی پەیوەندییەکانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیان، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ (باقی هادی ساڵەیی، د.عیماد جلیل و، بەڕێز مەسعود مەلا پەروێز، کارگێڕی لقی سێی پ.د.ک و، به‌ڕێز احمد عبدالرحمن ڕاوێژكاری بەرپرسی مه‌كته‌ب ڕێكخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیان)
لەگەڵ هه‌ریه‌ك له‌ ‌به‌رپرسانی ( حزبی زه‌حمه‌ت كێشانی كوردستان لقی كه‌ركوك و، حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان ، مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك, و، حزبی شوعی كوردستان - عێراق مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك و، الحزب الاسلامی العیراقی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك) کۆبوونەوە.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ‌پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، کە بڕیارە لە ١٨-١٢-٢٠٢٣ -ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، لەگەڵ شاندی لایەنە بەڕێزەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆی تەواو و، وھەڵسەنگاندنی بۆچوونەکان لەکەش ھەوایەکی نیشتمانپەروەرییدا، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌ركووك و دڵسۆزانی گەلەکەمان ‌ئەنجامدرا.

Top