نیشانەكانی كەمیی پۆتاسیۆم لە لەشدا

نیشانەكانی كەمیی پۆتاسیۆم لە لەشدا

پۆتاسیۆم Poassium گرنگە بۆ گرژبوونەوەی ماسوولكەكان، رێكخستنی شلە لە لەشدا، هێشتنەوەی هاوسەنگیی كانزاكان، كەمكردنەوەی كاریگەریی ڕێژەی بەرزی سۆدیۆم لە لەشدا، هەروەها خاوكردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن كە هاندەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ. پێویستی ڕۆژانەی پۆتاسیۆم بۆ كەسانی پێگەیشتوو بریتییە لە 4.700 ملگم، بەگشتی لە حاڵەتە سووكەكانی كەمیی پۆتاسیۆمدا هیچ نیشانەیەك بەدی ناكرێت. سەرچاوە خۆراكییەكانی پۆتاسیۆم: میوەی وشككراو، نیسك و پاقلەمەنییەكان، پەتاتە، سەوزە گەڵا تاریكەكان بەتایبەتی سپێناغ، ئاڤۆكادۆ، مۆز، شیر و بەرهەمەكانی، لەگەڵ كولەكەی زستانی. نیشانەكانی كەمیی پۆتاسیۆم لە لەشدا Hypokalmia: هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی جەستەیی هاوكات لەگەڵ بێهێزیی و ئازاری ماسوڵكەكان لەكاتی جوولە و مەشقی وەرزشی بەتایبەتی لە ماسوولكەكانی قۆڵ و قاچەكاندا كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ تەزین یان سڕبوونی دەست و پێیەكان، سەرسووڕان، دڵەكوتێ Palpitation، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها قەبزیی بەردەوام و كۆبوونەوەی گاز لە ڕێڕەوەكانی كۆئەندامی هەرسدا.

 

Top