چۆن كەسێتی كاریگەری دەكاتــە سەر تەندروستی؟
كەسێتی Personality ڕەفتار و هەڵوێست و نەرێتیی كەسی دیاردەكات كە هەردووكیان ڕۆڵی گەورەیان لە تەندروستیدا هەیە، بە مانایەكی دی، جگە لە جینەكان و جەستە و دروون، جۆری كەسێتی ڕۆڵی هەیە لە تەندروستی و چەندێتی ژیاندا، بۆنموونە چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ سترێس، ئاستی چالاكیی فیزیكی، چەندێتی تێكەڵبوون لەگەڵ كۆمەڵگە و كەڕەتەكانی بەسەركردنەوەی تەندروستی و سەردانی دكتۆر، بۆنموونە كەسێتیی گەشبین Optimistic بەردەوام لایەنە ڕووناكەكان دەبینێت، مامەڵەی باشتر لەگەڵ نەخۆشییەكاندا دەكات، لە هەر بار و دۆخێكی قورس و نەخوازراودا پێشبینی ئەنجامی باش دەكات، هەروەها ئەگەری تووشبوونی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نۆرەی دڵ و نەخۆشیی شەكرە كەمە، كەچی كەسێتی ڕەشبینی Pessimistic بەردەوام لۆمەی خۆی دەكات لە هەر ئەنجامێكی نێگەتیڤدا، هەست دەكات كە شتە خراپەكان بەردەوام دەبن، ئەمەش سترێس پەیدادەكات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیی دڵ بەرزە. لە لایەكی دیكە، كەسێتیی كۆمەڵایەتی پەیوەستە بە سستمێكی بەهێزی بەرگریی لەش، هەروەها بەگوێرەی جۆرەكانی دیكەی كەسێتی كە هەر یەكەیان بە جۆرێك كاریگەریی ئەرێنی و نەرێنی دەكەنە سەر تەندروستی.
