بەهای خۆراكیی شووتی

بەهای خۆراكیی شووتی

 شووتی Watermelon ماددەی خۆراكیی گرنگ لەخۆدەگرێت بەتایبەتی دژەئۆكسانەكانی لایكۆپێن Lycopene و سیترولین Citrulline، هەروەها ڕیشاڵ و كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم لەگەڵ ڤیتامینەكانی A و C. سوودە تەندروستییەكانی شووتی: كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات و كۆئەندامی هەرس، ڕێگرتن لە ئەگەری كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration، هاندانی هەرسكردنی دروستی خۆراك، پاراستنی چاوەكان لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن، پاراستن و باشتركردنی فرمانی خوێنبەرەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، باشتركردنی تەندروستیی پێست، بەتایبەتی هاندانی زووتر نوێبوونەوەی خانەكان و پاراستنی لە وشكبوون، سووككردنی ئازاری ماسوولكەكان، بەرزكردنەوەی ئاستی لیاقەی فیزیكیی لەش، هەروەها كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش. لەبەر ڕێژە بەرزەكەی شەكر تیایدا، پێویستە كە شووتی بە بڕی مامناوەندی بخورێت، هەروەها بە بڕی كەمتر بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە.

 

Top