چۆن بیركردنەوە نێگەتیڤەكاندا دەكەیت؟

چۆن بیركردنەوە نێگەتیڤەكاندا دەكەیت؟

  بیركردنەوەی نێگەتیڤ Negative thought واتە گەورەكردنی شتە بچووكەكان كە ببێتە مایەی نیگەرانی و ناڕەحەتی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، یان چەند هەفتەیەك یان زیاتر. بیركردنەوەی نێگەتیڤ هاندەرە بۆ هەستكردن بە خەم و تووڕەبوون هاوكات لەگەڵ بەلاوەنانی هەستە خۆشەكان، هەروەها هاندەرە بۆ گرفتی تەندروستیی جەستەیی (فیزیكی)، بۆیە پێویستە كە مامەڵەی دروستیان لەگەڵدا بكرێت. هەنگاوە دروستەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ بیركردنەوە نێگەتیڤەكاندا: دووركەوتنەوە لە دروستكردنی پەلوپۆی خراپ بۆ هەست و بیركردنەوە نێگەتیڤەكان كە دەبێتە ئەگەری هەستكردن بە لاوازی و بێ ورەیی، لەوكاتەی كە پێویست بە هەستكردن بە بەهێزبوون دەكات، بینینی ژیانی ڕۆژانە بە شێوەیەكی گەشبینانەتر، تەركیزكردن لەسەر هەستكردنی ئێستا لەگەڵ درككردن بەوەی كە هەستی نێگەتیڤ و خەم بەردەوام نابێت، بەشداریكردنی هەستەكان لەگەڵ كەسانی نزیك لەوكاتەی كە هەموو كەسێك تووشی بیركردنەوەی نێگەتیڤ دەبێتەوە، ئەنجامدانی شتێكی دڵخۆشكار و شۆخی یان كەمێك دووركەوتنەوە لە فشاری كار، نزیكبوونەوە لە شتی كۆمیدی و پێكەنین، گرنگیدان بە خۆراك و هاوسەنگكردنی، تەرخانكردنی كاتێكی باش بۆ خەو، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی كە هاندەرن بۆ هەست و بیركردنەوەی پۆزەتیڤ، هەروەها دروستكردن و پاراستنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان.

Top