خۆراكە گونجاوەكان بۆ ژەمی بەیانی

خۆراكە گونجاوەكان بۆ ژەمی بەیانی

  ژەمی بەیانی گرنگترینی ژەمە سەرەكییەكانە، خۆراكی تەندروست هەڵبژێرە كە وزە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بۆ لەش دابین بكات، بۆنموونە خۆراكی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ، پرۆتین، چەوریی تەندروست، لەگەڵ ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان، هاوكات لەگەڵ دووركەوتنەوە لە خۆراكی پڕ شەكر و كاربۆهیدراتی سافكراو و چەورییە ناتەندورستەكان. خۆراكە تەندروست و گونجاوەكان بۆ ژەمی بەیانی: هێلكە كە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پرۆتینە لەگەڵ ماددەی خۆراكیی گرنگی دیكە كە هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی زۆر دەهێڵنەوە، ماست بەتایبەتی ماستی گریكی Greek yogurt كە ڕێژەیەكی بەرزی پرۆتین وپرۆبایۆتیكی Probiotics تایبەت لەخۆدەگرێت، كە هانی تەندروستیی ڕیخۆڵە دەدەن، قاوە كە دەوڵەمەندە بە ماددەی كافائین كە هاندەرە بۆ زیادكردنی ئاستی تەركیزی مێشك و توانای فیزیكی هاوكات لەگەڵ خۆپاراستن لە نەخۆشی، نان یان تۆست كە لە ئاردی گەنمی تەواو دروستكرابن، شوفان كە چەندین ڤیتامین و كانزا و ڕێژەیەكی بەرزی لە بیتا گلوكان Beta glucan تێدایە كە جۆرێكی ڕیشاڵە و ئاستی كۆلیستیرۆڵ دادەبەزێنێت لەگەڵ زیادكردنی هەستی تێربوون، پەنیری كۆتاج Cottage cheese كە ڕێژەیەكی بەرزی پرۆتین لەخۆدەگرێت و هەستی برسیبوون بەڕێژەیەكی بەرز كەم دەكاتەوە، كاكڵەكان كە ماددەی خۆراكیی گرنگ لەخۆدەگرن و ئەگەری نەخۆشیی دڵ كەم دەكەنەوە لەگەڵ هاندانی تەندروستیی مێشك، چای سەوز كە كافائین و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت، كە ڕۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، میوەی جۆراوجۆر كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین،كانزا، لەگەڵ ماددە دژەئۆكسانەكان.

 

 

Top