بەهاراتەكان سستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكەن

بەهاراتەكان سستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكەن

ئەمە ڕاستییەكی پزیشكیی سەلمێندراوە كە بەهاراتەكان Spices ڕۆڵیان هەیە بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، زیاتر لە 100 جۆر بەهارات لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ خواردن بەكاردێن، بۆنموونە بیبەری ڕەش، دارچین، قەرەنفل، كاری، هێل، سماق، كەموون، پاودەری سیر، زەعتەر، زەردەچۆ Tumeric، پاودەری بیبەری سووری تیژ و شیرین، پاودەری زەنجەبیل، كەزبەرە Coriander، پوڵ بیبەر، زەعفەران، لەگەڵ پاودەری نەعناع...تاد. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە گەلێك جۆری بەهارات جگە لە بەخشینی چێژی خۆش بە خۆراكی جۆراوجۆر و بەهێكزدنی سیستمی بەرگریی لەش، چالاكیی دژەبەكتریا و دژەڤایرۆسیشیان هەیە، هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا. دەتوانرێت بەهارات وەكو جێگرەوەی خوێ لە خۆراكدا بەكاربێت بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، یان سوود لە بەهارات وەربگیرێت وەكو جێگرەوەی چەوری و شیرینی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، هەروەها گەلێك بەهارات سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە كە ڕۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، بەتایبەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ، هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن.

 

Top