چەند هەنگاوێكی سادە بۆ سووككردنی پرخە

چەند هەنگاوێكی سادە بۆ سووككردنی پرخە

هۆكاری سەرەكیی پرخە Snoring دەگەڕێتەوە بۆ تەسكبوونەوەی ڕێڕەوەی هەوا لە لووت، دەم، یان لە قوڕگدا و هەروەها ئەو فاكتەرانەی لە توندیی پرخە زیاد و كەم دەكەن، بریتین لە: توێكاریی ڕێڕەوەكانی هەناسە، ئەلكهول، كێشی لەش لەگەڵ شێوازی یان (پۆزیشنی) خەوتن. هەنگاوەكانی سووككردنی پرخە: بەرزكردنەوەی سەر لەكاتی خەوتندا تا گۆشەی 10-30 پلە یان بە بەرزی 10 سانتیمەتر بە بەكارهێنانی قەریۆڵەی تایبەت یان دانانی سەرینی بەرز، نووستن لەسەر تەنیشت كە هاندەرە بۆ زیاتر كرانەوەی ڕێڕەوەكانی هەناسە، دووركەوتنەوە لە ئەلكهول و جگەرەكێشان پێش كاتی نووستن، پاككردنەوەی لووت پێش نووستن، بەتایبەتی لەكاتی تووشبوون بە هەڵامەت، یان بەكارهێنانی لەزگەری لووت Nasal strips، بەكارهێنانی ئامێری شێداركەرەوە Humidifier لە ژووری نووستندا، دابەزاندنی كێشی زیادی لەش لەوكاتەی كە كێشی زیاد و قەڵەوی هۆكارن بۆ فشارخستنە سەر ڕێڕەوەكانی هەناسە، ئەنجامدانی مەشقی تایبەت بە دەم و زمان و قوڕگ، بەتایبەتی لە كەسانی قەڵەودا بە شێوەی فشاردانی زمان بۆ (سەقفی) سەرەوەی دەم، هەروەها یۆگا، مەلە یان ڕاكردنی سووك.

Top