زیاد خواردنەوەی ئاو نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن سووك دەكات

زیاد خواردنەوەی ئاو نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن سووك دەكات

 ئاو ڕۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس و سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن IBS. بە ڕێنمایی پسپۆڕان، ڕۆژانە خواردنەوەی 2-3 لیتر ئاو زۆر پێویستە بۆ كەسانی تووشبوو بە گرژبوونی كۆڵۆن. بڕی تەواوی ئاو باڵانسی ئۆسمۆتیك Osmotic یان شلە لە ناو ڕیخۆڵەدا هاوسەنگ دەكاتەوە، كە هاندەرە بۆ كەمكردنەوەی ئاوسانی ڕیخۆڵە یان كۆبوونەوەی گاز و كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن،هاوكات لەگەڵ ڕێگرتن لە ئەگەری قەبزیی پەیوەست بە گرژبوونی كۆڵۆن، هەروەها ئاو پێویستە بۆ خۆپاراستن لە سكچوون. تووشبووان بە گرژبوونی كۆڵۆن دوچاری كەمبوونەوەی شلەی لەش دەبنەوە لەبەر سكچوون، زیاد ئارەقەكردن یان كەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی دیكە، بۆیە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو گرنگیی زۆری هەیە بۆ ڕێگرتن لە كەمبوونەوەی شلەی لەش Dehydration. جگە لەمانە، خواردنەوەی بڕی تەواوی ئاو هاندەرە بۆ باشتركردنی فرمانەكانی مێشك و باشتركردنی مەزاج، كە ڕۆڵی هەیە بۆ سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن.

Top