بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرە ڕایگەیاند: پارەی حەج دیاری دەکرێت

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرە ڕایگەیاند: پارەی حەج دیاری دەکرێت

کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی حەج و عومرە ڕایگەیاند، بە مەبەستی دیاریکردنی تێچووی حەجی ئەمساڵ (٢٠٢٣)، ئەمرۆ بەڕێوەبەری گشتی، شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، شێخ سامی ئەلمەسعودی کۆ دەبێتەوە.

گوتیشی: کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ کە بڕیارە چەندین تەوەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەسەر بکرێن تاوەکوو ھەردوولا دەگەنە ڕێککەوتن.

ڕاشیگەیاند: یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دیاریکردنی تێچووی حەجی ئەمساڵ دەبێت کە بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی فەرمی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاو بکرێتەوە.

شایانی ئاماژەپێکردنە، بڕیارە دوای گەیشتنەوەی شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان و شاندی یاوەری بۆ ھەرێمی کوردستان تەواوی وردەکارییەکان سەبارەت بە تێچووی حەجی ئەمساڵ (٢٠٢٣) و ئامادەکارییەکان و نوێترین زانیاری لەسەر پرۆسەی حەج لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕابگەیەندرێت.

Top