سوودە تەندروستییەكانی گیای دەریایی
گیای دەریایی Seaweed كە زۆرجار بە قەوزە Algae نادودەبرێت، بایەخی تەندروستیی زۆری هەیە. گیای دەریایی دەخرێتە خۆراكی تایبەت، بۆنموونە سوشی Sushi، سەلاتە، یان شۆربا ..تاد. گیای دەریایی بە كالۆریی كەم، بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، بەتایبەتی لەبەر ڕێژە بەرزەكەی پرۆتین و یۆد، ماددە دژەئۆكسانەكان، لەگەڵ ڤیتامینەكانی B و K، A، C، E، هەروەها كانزاكانی زینك، ئاسن، پۆتاسیۆم، كۆپەر، كالسیۆم، مەگنسیۆم. گیای دەریایی بە ڕەنگی جیاواز لە دەریاكاندا هەیە، بۆنموونە سەوز، قاوەیی، سوور، یان شینێكی سەوزباو كە ناوی جیاوازیان هەیە و نزیكەی 100 جۆریان بۆ خواردن دەشێن. سوودە تەندروستییەكان: هاندانی فرمانی گلاندی دەرەقی، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشیی دڵ و شەكرە و هەندێك جۆری شێرپەنجە، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، هەروەها كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش.
