خۆراك بۆ سووككردنی خەمۆكی

خۆراك بۆ سووككردنی خەمۆكی

لەم چەند ساڵەی دواییدا توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە جگە لە دەرمان و چارەسەری دەروونی، خۆراك رۆڵی گرنگی هەیە بۆ سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی، بۆنموونە لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی سیدنی-ئوسترالیا جەختی لەمە كردووەتەوە كە نیشانەكان لە تووشبووانی خەمۆكیدا زۆر سووك بوون پاش گۆڕینی خۆراكیان بۆ خۆراكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست Mediterranean diet. ئاماژە بەمەش كراوە كە كوالێتی باشی بەكتریای ریخۆڵە Gut microbiome كە پەیوەستە بە جۆری خۆراك، رۆڵی گرنگی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردن و سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی. بە چەند گۆڕینێكی تایبەتی خۆراك دەتوانرێت كە گەشە و ژمارەی چەند جۆرێكی سوودبەخشی بەكتریای ریخۆڵە زیاتر بكرێت، كە رۆڵیان هەیە لە كۆنترۆڵكردنی نیشانەكانی خەمۆكیدا، بۆنموونە: دووركەوتنەوە لە خۆراكە ناتەندروستەكانی وەكو خۆراكی زیاد پرۆسێس كراو و بڕی زیادی شەكر، جۆراوجۆركردنی خۆراك لە پاقلەمەنییەكان و ئەو خۆراكانەی كە پرۆبایۆتیك Probiotic لەخۆ دەگرن، وەكو ماست و كیمچی Kimchi، هەروەها سەوزە گەڵا تاریكەكان لەگەڵ ئەو خۆراكانەی كە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرن وەكو گوێز و ماسی.

 

Top