ئەوانەی ناتوانن كێش دابەزێنن!
ئەگەرچی دابەزاندنی كێشی لەش هەرگیز مەحاڵ نییە لەوكاتەی كە كۆنترۆڵكردنی مەسەلەیەكی ئاڵۆزە، بۆیە لەوانەیە كە دابەزاندنی كێش وا ئاسان نەبێت، چونكە جگە لە بڕی كالۆری و خۆراكی رۆژانە و سەرفكردنی وزە بە جووڵە یان مەشقی وەرزشی، گەلێك فاكتەری دەرەكی و ناوەكی رۆڵیان هەیە، وەكو: ژینگە و دەوروبەر، شێوە و كوالێتیی خەو، سترێس، دەرمان، بارستایی ماسوولكەكانی لەش، بۆماوەیی یان جینەكان كە هیچی لەگەڵ ناكرێت، دواخستن یان نەخواردنی ژەمە سەرەكییەكان، زیاد پشت بەستن بە مەشقی وەزرشی، ریجیمی خۆراكیی هەڵە و نازانستییانە، كەم خەوی، كەم خواردنەوی ئاو، ناهاوسەنگیی بەكتریای سوودبەخشی ریخۆڵە، نەخۆشیی وەكو سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism، بەساڵاچوون و كەمبوونەوەی بارستایی ماسوولكەكان بەتایبەتی ئافرەت پاش تەمەنی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەی Menopause، هەروەها بەكارهێنانی هەندێك دەرمان كە وەكو زیانی لابەلا رێگە لە كەمبوونەوی كێش دەگرن.
