چۆن سترێس پێش خەوتن سووك دەكەیت؟

چۆن سترێس پێش خەوتن سووك دەكەیت؟

پەیوەندیی نزیك لە نێوان سترێس و خەودا هەیە، خەوی دروست ئاستی سترێس كەم دەكاتەوە، هەروەها سترێس كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر خەو. هەنگاوەكانی سووككردنی سترێسی پێش خەوتن بریتین لە: مەشقی وەرزشی لەكاتی ڕۆژدا كە لە 30 خولەك كەمتر نەبێت، ئەمەش هانی خەوێكی باشی شەوانە دەدات، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە كافائینییەكان و ئەلكهولییەكان، بەتایبەتی پاش كاتژمێر شەشی ئێوارە، چونكە دەبنە ئەگەری بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكانی سترێس (كۆرتیسۆن و ئەدرینالین) بەتایبەتی كە هاوكات بێت لەگەڵ سترێسی پێش خەودا، خۆڕاهێنان لەسەر خاوكردنەوەی بیركردنەوە و هێوكردنەوەی مێشك Meditaion یان مەشقی یۆگای سووك لەكاتی شەودا، كەمكردنەوەی ڕووناكیی ژووری نووستن و دووركەوتنەوە لە شاشەی شینی مۆبایل و لاپتۆپ و تەلەڤزیۆن، چونكە كاریگەریی نەرێنی دەكەنە سەر ئاستی هۆرمۆنی خەو، كە بە میلاتۆنین Melatonin ناسراوە، وەرگرتنی دوشێكی گەرم پێش كاتی نووستن هاندەرە بۆ خاوبوونەوەی لەش و كەمكردنەوەی گرژیی ماسوولكەكان، هەروەها تەرخانكردنی ژووری نووستن تەنیا بۆ خەو، بە مەرجێك تاریك و هێمن و ئارام بێت هاوكات لەگەڵ ڕێكخستنی كاتی نووستن.

Top