ئایا وشە یەكتربڕەكان سوودی تەندروستی هەیە؟

ئایا وشە یەكتربڕەكان سوودی تەندروستی هەیە؟

 لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە شیكاركردن، یان تەواوكردنی وشە یەكتربڕەكان Crossword puzzles سوودی تەندروستی هەیە، بۆنموونە توێژەرانی زانكۆی پزیشكیی ئێكسیتر Exeter و كۆلێژی كینگی لەندەن ئەمەیان ڕوون كردوووەتەوە كە شیكاركردنی وشە یەكتربڕەكان بە بەردەوامی، ئاستی تواناكانی مێشك تا ڕادەیەكی باش بەرز دەكاتەوە. لە ڕاستیدا، ڕۆژانە تەواوكردنی وشە یەكتربڕەكان جگە لە باشتركردنی توانای سەرنج و بیركردنەوە، سوودی دیكەیشی هەیە وەك: سووككردنی سترێس و هاندانی هێوربوونەوە و خاوبوونەوەی مێشك، باشتركردنی توانای یاد و بیرهاتنەوە لەو كاتەی كە وشە یەكتربڕەكان وەكو مەشقێكی چالاكە بۆ مێشك، باشتركردنی ئاست و كارامەیی زمانەوانی و بیرهاتنەوەی وشەكان كە لەمێژە بەكار نەهێنراون، پاراستنی تەندروستیی مێشك و بەهێزكردنی پەیوەندیی دەماری لە مێشكدا، باشتركردنی پەیوەندیی كۆمەڵایەتی، بەتایبەتی لە كاتی هاوبەشیكردن لەگەڵ ئەندامانی خێزان، یان كەسانی دی بۆ تەواوكردنی وشە یەكتربڕەكان.

 

Top