دەتوانیت لە یەك مانگدا چەند كێشی لەش دابەزێنیت؟

دەتوانیت لە یەك مانگدا  چەند كێشی لەش دابەزێنیت؟

 ئەنجامی پەیڕەوكردنی بەرنامەیەكی دروستیی ریجیم و مەشقی وەرزشی بۆ دابەزاندنی كێشی لەش لە ماوەی چوار هەفتەدا روون دەبێتەوە، لێرەدا گەلێك فاكتەر رۆڵیان هەیە لەوەی كە چەند كیلۆ كێش دادەبەزێت، وەك: كوالیتیی خەو، ئاستی سترێس، جینەكان (بۆماوە)، تەمەن، هەروەها تەندروستیی كەسی. بە رای پسپۆڕانی تەندروستی، دابەزاندنی 0.5-1 كیلۆگرام لە هەفتەیەكدا یان 2-4 كیلۆگرام لە یەك مانگدا زۆر تەندروستییانە و سەلامەت و جێگیر دەبێت. دابەزاندنی كێشی لەمە زیاتر یان خێراتر هەرگیز تەندروستییانە نییە، چونكە لە ئەنجامی ریجیمێكی توند و ناتەندروست دێتە كایەوە، هەروەها پاش دابەزاندن بە ماوەیەك دووبارە كێشی لەش زیاد دەكاتەوە، واتە دابەزاندنەكە جێگیر نییە. نیو كیلۆگرام چەوریی خەزنكراوی لەش یەكسانە بە 3.500 كالۆری وزە، واتە بۆ دابەزاندنی نیو كیلۆگرام كێشی لەش(چەوری) لە هەفتەیەكدا، ئەوا پێویستە كە رۆژانە بڕی 500 كالۆری لە خۆراك كەم بكەیتەوە، هەروەها بۆ دابەزاندنی یەك كیلۆ كێش لە هەفتەیەكدا پێویستە كە رۆژانە 1000 كالۆری لە خۆراك كەم بكەیتەوە.

 

Top