پیازی سوور یان پیازی سپی؟

پیازی سوور یان پیازی سپی؟

هەر دوو جۆری پیازی سوور و سپی سوودی تەندروستیی زۆریان هەیە، ماددەی خۆراكیی گرنگ لەخۆدەگرن، بەڵام بەگشتی پیازی سوور لە پیازی سپی سوودبەخشترە. ئەگەرچی رێژەی ریشاڵ لە پیازی سپیدا زیاترە بەراورد بە پیازی سوور، بەڵام پیازی سوور گەلێك ماددەی گرنگیی تر بە رێژەیەكی بەرزتر لەخۆدەگرێت، وەكو ماددە دژەئۆكسانەكان، بەتایبەتی فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids كە هاوكاتە لەگەڵ ئاستی بەرزتری خۆپاراستن لە شێرپەنجە و شلكردنەوەی خوێندا، لە لایەكی دیكەوە پیازی سوور رێژەیەكی بەرزی لە ماددەی كوێرسێتین Quercetin تێدایە كە لە گرووپی ماددە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكانە و، رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان لەگەڵ زیاتر لە 25 جۆری ماددەكانی (ئەنتۆسایانینەكان Anthocyanins) كە رەنگە سوورەكەی پیاز پێك دەهێنن و سیفەتی دژەبەكتریا و دژەشێرپەنجە و دژەهەوكردنیان هەیە، هاوكات لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش و خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ وسووڕان، هەروەها پیازی سوور رێژەیەكی كەمتری شەكر لەخۆدەگرێت.

Top