بەم هەنگاوانە خۆت لە ئەنفلوەنزا بپارێزە!

بەم هەنگاوانە خۆت لە ئەنفلوەنزا بپارێزە!

 ئەنفلوەنزای وەزری باوە لە وەرزی زستاندا، بۆیە پێویستە كە پەیڕەوی هەنگاوەكانی خۆپاراستن بكەین، وەكو: ساڵانە وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلوەنزا Flu shot كە گرنگترین رێگەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلوەنزا و ئاڵۆزییەكانی، بەتایبەتی بۆ پیرەكان و ئافرەتی دووگیان و منداڵان لە تەمەنی شەش مانگ تا پێنج ساڵی، زوو زوو شووشتنی دەستەكان و وشككردنەوەیان بە دەستماڵی كاغەزی (كلینس) چونكە پاكڕاگرتنی دەستەكان زۆر گرنگە بۆ خۆپاراستن لە ئەنفلوەنزا و هەڵامەت و گەلێك نەخۆشیی میكرۆبیی دیكە، دووركەوتنەوە لە بەركەوتنی دەستەكان بە دەم و لووت و چاوەكان، تەنیا پاش شووشتنی دەستەكان یان بەكارهێنانی كلینس نەبێت، دووركەوتنەوە لە كەسانی تووشبوو بە ئەنفلوەنزا، چونكە ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا بە خێرایی و بە ئاسانی دەگوازرێتەوە بە رێگەی كۆكە یان پژمین تا دووریی یەك مەتر، بەتایبەتی لە شوێنە داخراو و قەرەباڵغەكاندا، مانەوە لە ماڵەوە و خۆجیاكردنەوە لەگەڵ بەستنی ماسك لەكاتی هەستكردن بە نیشانەكانی ئەنفلوەنزا، بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.

 

Top